زەبوورەکان 2:86-7
زەبوورەکان 2:86-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ژیانم بپارێزه. چونكه من خوداناسم. خودایه به‌نده‌كه‌ی خۆت ڕزگار بكه كه پشتی پێت به‌ستووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. چونكه من به درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م. گیانی به‌نده‌ی خۆت شاد بكه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار چونكه گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رزده‌كه‌مه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ له نوێژم بگره. گوێ له پاڕانه‌وه‌م بگره. له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم. چونكه به هاوارمه‌وه دێیت.
زەبوورەکان 2:86-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم، تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە، ئەوەی پشتی پێت بەستووە. ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم. گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە، ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە. لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم، چونکە بە هاوارمەوە دێیت.