زەبوورەکان 9:85-12
زەبوورەکان 9:85-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ڕزگاریه‌كه‌ی له‌و كه‌سانه نزیكه كه لێی ده‌ترسن، تا شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی له زه‌ویی ئێمه‌دا نیشته‌جێ بێت. میهره‌بانی و ڕه‌وا به یه‌ک گه‌یشتوون. بێتاوانی و ئاشتی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن. ڕه‌وا له زه‌وییه‌وه ده‌ڕوێت و بێتاوانی له ئاسمانه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار چاكه ده‌به‌خشێت و زه‌ویی ئێمه‌ش ده‌غڵودان ده‌دات.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 85 بخوێنەوەزەبوورەکان 9:85-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن، بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت. خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن. ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت. هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 85 بخوێنەوە