لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:84-12

زەبوورەکان 1:84-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدانی سوپاسالار، ماڵەکەت چەند خۆشە! گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە. لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو. تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت، لە نزیک قوربانگای تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن، هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە، ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە، کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن، دەیکەنە کانیاو، پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات. لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە، هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت. ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت، خودای یاقوب، گوێ شل بکە. ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان، سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە. یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە. ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد، نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران، لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە، یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.

زەبوورەکان 1:84-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. ماڵه‌كه‌ت چه‌ند خۆشه‌! گیانم شه‌یدایه‌. به‌ڵكو تامه‌زرۆی چوونه‌ نێو ماڵی په‌روه‌ردگاره‌. دڵ و له‌شم ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن بۆ خوداوه‌ندی زیندوو. چۆله‌كه‌ ماڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت و په‌ڕه‌سێلكه‌ش هێلانه‌ تا بێچووه‌كانی تێدا دابنێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، پاشا و خوداوه‌ندم. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵی تۆدا نیشته‌جێن. هه‌میشه‌ ستایشی تۆ ده‌كه‌ن. سیلاه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌رزییان له‌ تۆوه‌یه‌. ڕێگاكانی ماڵه‌كه‌ت له‌نێو دڵیاندایه‌. كه‌ به‌ دۆڵی گریان تێده‌په‌ڕن، ده‌یكه‌نه‌ كانیاو. پاییزه‌ بارانیش پڕ داڕشتی ده‌كات. له‌ هێزێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ هێزێكی دیكه‌. تاكو هه‌ریه‌ک له‌به‌رده‌م خودا له‌ سیهیۆن ده‌ربكه‌وێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی سوپاسالار، گوێت له‌ نوێژم بێت. خودای یاقوو، گوێ‌ شل بكه‌. سیلاه‌. خودایه‌ بڕوانه‌ قه‌ڵغانه‌كه‌مان. سه‌یری ڕوخساری مه‌سیحه‌كه‌ت بكه‌. چونكه‌ یه‌ک ڕۆژ له‌ حه‌وشه‌ی ماڵی تۆ له‌ هه‌زار ڕۆژ له‌ شوێنێكی دیكه‌ باشتره‌. ڕاوه‌ستان له‌به‌رده‌رگای ماڵی خودای خۆمم هه‌ڵبژارد. نه‌ک نیشته‌جێ‌ له‌نێو ڕه‌شماڵی به‌دكاران. چونكه‌ په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه‌. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له‌ چاكه‌ ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستێت.