ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. ماڵه‌كه‌ت چه‌ند خۆشه! گیانم شه‌یدایه. به‌ڵكو تامه‌زرۆی چوونه نێو ماڵی په‌روه‌ردگاره. دڵ و له‌شم ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن بۆ خوداوه‌ندی زیندوو. چۆله‌كه ماڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت و په‌ڕه‌سێلكه‌ش هێلانه تا بێچووه‌كانی تێدا دابنێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، پاشا و خوداوه‌ندم. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی له ماڵی تۆدا نیشته‌جێن. هه‌میشه ستایشی تۆ ده‌كه‌ن. سیلاه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌رزییان له تۆوه‌یه. ڕێگاكانی ماڵه‌كه‌ت له‌نێو دڵیاندایه. كه به دۆڵی گریان تێده‌په‌ڕن، ده‌یكه‌نه كانیاو. پاییزه بارانیش پڕ داڕشتی ده‌كات. له هێزێكه‌وه ده‌چنه هێزێكی دیكه. تاكو هه‌ریه‌ک له‌به‌رده‌م خودا له سیهیۆن ده‌ربكه‌وێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی سوپاسالار، گوێت له نوێژم بێت. خودای یاقوو، گوێ شل بكه. سیلاه. خودایه بڕوانه قه‌ڵغانه‌كه‌مان. سه‌یری ڕوخساری مه‌سیحه‌كه‌ت بكه. چونكه یه‌ک ڕۆژ له حه‌وشه‌ی ماڵی تۆ له هه‌زار ڕۆژ له شوێنێكی دیكه باشتره. ڕاوه‌ستان له‌به‌رده‌رگای ماڵی خودای خۆمم هه‌ڵبژارد. نه‌ک نیشته‌جێ له‌نێو ڕه‌شماڵی به‌دكاران. چونكه په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له چاكه ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پشت به تۆ ده‌به‌ستێت.
په‌سنییه‌كان 84 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 84
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:84-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان