زەبوورەکان 32:78-39
زەبوورەکان 32:78-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە، بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد. بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن، بە تۆقاندن ساڵانیان. هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون، بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای. بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە، خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە. بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن، بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن. دڵیان لەلای ناچەسپێت، دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی. ئەویش بەزەییداره و لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت. زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە، هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن، بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.
زەبوورەکان 32:78-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شدا گوناهه‌یان كرده‌وه، باوه‌ڕیان به په‌رجوه‌كانی نه‌هێنا. به فوویه‌ک ڕۆژگاری له‌ناوبردن، به تۆقین ساڵانیان. ئه‌گه‌ر بیانكوژێ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، به زوویی ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خودا، به‌بیریان دێته‌وه كه خودا تاشه‌به‌ردیانه، خودای هه‌ره‌به‌رزیشه كه ده‌یانكڕێته‌وه. به‌ڵام به ده‌م فێڵ ده‌كه‌ن. به زمان درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. دڵیان لای ناچه‌سپێت. دڵسۆز نین له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كه‌ی. ئه‌ویش به‌زه‌ییداره و له گوناه خۆشده‌بێت. نافه‌وتێنێت. زۆرجار تووڕه‌یی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. هه‌موو قینی خۆی ناجۆشێنێت. به‌بیری دێته‌وه ئه‌مانه مرۆڤن. بایه‌كن هه‌ڵده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه.