زەبوورەکان 3:78-7
زەبوورەکان 3:78-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی كه بیستوومانه و زانیومانه. ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان پێیان وتووین. ئه‌و شتانه له ڕۆڵه‌كانیان ناشارینه‌وه، به‌ڵكو به نه‌وه‌ی داهاتوو، ستایشی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنین. هێزی و په‌رجوه‌كانی كه كردوویه‌تی. له‌نێو یاقوو گه‌واهیی دامه‌زراند. له‌نێو ئیسڕائیل ته‌ورات. باوباپیرانی ئێمه‌ی ڕاسپارد كه فێری ڕۆڵه‌كانی خۆیانی بكه‌ن. تاكو نه‌وه‌ی داهاتوو بیانزانێت. ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایک ده‌بن. ئه‌وانیش هه‌ستن و بۆ ڕۆڵه‌كانی خۆیانی باس بكه‌ن، تا هیوایان به خودا بێت، كرده‌وه‌كانی خودایان له یاد نه‌چێ. به‌ڵكو ڕاسپارده‌كانی بپارێزن.
زەبوورەکان 3:78-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە، ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین. ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە، بەڵکو بە نەوەی داهاتوو، ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین، هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی. لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند، لەناو ئیسرائیل تەورات، کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن، بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت، ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن، ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن. ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت، کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ، بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،