زەبوورەکان 17:78-22
زەبوورەکان 17:78-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی، لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان. لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو. لە دژی خودا دوان و گوتیان: «ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟ ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا، جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا! بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟» کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو، ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب، هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل، چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.
زەبوورەکان 17:78-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له گوناهه‌كردن دژی، بۆ یاخیبوون دژی هه‌ره‌به‌رز له بیابان. له دڵی خۆیاندا خودایان تاقی كرده‌وه، به داواكردنی ئه‌و خواردنه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو. له دژی خودا دووان. وتیان: “ئایا خودا ده‌توانێت له چۆڵه‌وانی مێزێک بڕازێنێته‌وه؟ ئه‌وه‌تا له تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا و ئاوی لێ هێنا. دۆڵه‌كان ئاویان لێڕژا. ئایا ده‌توانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات؟” كه په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ی بیست تووڕه بوو، ئاگری داگیرسا دژ به یاقوو. هه‌روه‌ها تووڕه‌یی هه‌ستا له ئیسڕائیل. چونكه باوه‌ڕیان به خودا نه‌هێنا و پشتیان به ڕزگاریه‌كه‌ی نه‌به‌ست.