زەبوورەکان 12:74-17
زەبوورەکان 12:74-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام خودایه تۆ هه‌ر له كۆنه‌وه پاشای منی، دروستكاری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی. تۆ به هێزی خۆت ده‌ریات له‌ت كرد. سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه، تۆ سه‌ری لیڤیاتانت وردوخاش كرد. كردت به خۆراكی گه‌لی بیابان. تۆ كانی و جۆگه‌كانت ته‌قانده‌وه، تۆ ڕووباره هه‌میشه ڕۆیشتووه‌كانت وشككرد، ڕۆژ هی تۆیه و شه‌ویش هی تۆیه. تۆ ڕووناكی و خۆر‌ت ئاماده‌كرد. هه‌موو سنووره‌كانی زه‌وی تۆ دیارت كردوون. تۆ هاوین و زستانت ئافراندووه.
زەبوورەکان 12:74-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی. تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان. تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە، تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد. ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە، تۆ ڕووناکی و خۆر‌ت دامەزراند. هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون، تۆ هاوین و زستانت داهێناوە.