زەبوورەکان 1:74-23
زەبوورەکان 1:74-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه بۆچی تاهه‌تایه ڕه‌تمان ده‌كه‌یته‌وه؟ بۆچی تووڕه‌ییت دووكه‌ڵ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌ڕی له‌وه‌ڕگاكه‌ت. كۆمه‌ڵی خۆت له بیر بێت، كه له كۆنه‌وه هه‌ڵتبژارد، هۆزی میراتی خۆت كڕییه‌وه، ئه‌م كێوی سیهیۆنه كه تیایدا نیشته‌جێ بوویت. هه‌نگاو هه‌ڵبڕه به‌ره‌و وێرانگای جاویدانی. هه‌موو ئه‌و وێرانكاریه‌ی كه دوژمن به پیرۆزگای كرد. ناحه‌زه‌كانت له‌ناوه‌ندی شوێنی چاوپێكه‌وتنی تۆدا نه‌ڕاندیان، ئاڵاكانیان وه‌ک نیشانه چه‌قاند. له‌وانه ده‌چوون كه ته‌وره‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه، له‌سه‌ر دره‌ختی دارستانه‌كان. به ته‌ور و چه‌كوش تێكیان شكاند. هه‌موو نه‌خشێنراوه‌كان. ئاگریان له پارساگاكه‌ت به‌ردا، خانه‌ی ناوی تۆیان گڵاو كرد. له دڵی خۆیاندا وتیان: “هه‌موویان له‌ناوده‌به‌ین!”. هه‌موو دیدارگه‌یه‌كی خودایان له‌سه‌ر زه‌ویدا سووتاند. په‌رجوه‌كانمان نابینین. هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌ماوه، كه‌سیشمان نازانێت تا كه‌ی؟ خودایه تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟ دوژمن تاهه‌تایه بێ‌زیان له ناوی تۆ بێت؟ بۆچی ده‌ستت ده‌گێڕیته‌وه؟ ده‌سته ڕاستت له باخه‌ڵت ده‌ربێنه و له‌ناویان ببه. به‌ڵام خودایه تۆ هه‌ر له كۆنه‌وه پاشای منی، دروستكاری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی. تۆ به هێزی خۆت ده‌ریات له‌ت كرد. سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه، تۆ سه‌ری لیڤیاتانت وردوخاش كرد. كردت به خۆراكی گه‌لی بیابان. تۆ كانی و جۆگه‌كانت ته‌قانده‌وه، تۆ ڕووباره هه‌میشه ڕۆیشتووه‌كانت وشككرد، ڕۆژ هی تۆیه و شه‌ویش هی تۆیه. تۆ ڕووناكی و خۆر‌ت ئاماده‌كرد. هه‌موو سنووره‌كانی زه‌وی تۆ دیارت كردوون. تۆ هاوین و زستانت ئافراندووه. ئه‌مه‌ت له بیر بێت: دوژمنان جنێویان به په‌روه‌ردگار دا، گه‌لێكی نه‌زان سووكایه‌تییان به ناوی تۆ كردووه. گیانی كوكوختیه‌كانت مه‌ده زینده‌وه‌ره‌كان، هه‌رگیز ژیانی هه‌ژاره‌كانی خۆت له‌بیر مه‌كه. په‌یمانی خۆت به‌جێ بهێنه، چونكه شوێنه تاریكه‌كانی زه‌وی بوونه لانه‌ی سته‌مكاری. ڕێ مه‌ده كه‌سی تێكشكاو به شه‌رمه‌زاری بگه‌ڕێته‌وه، با هه‌ژار و كڵۆڵان ستایشی ناوت بكه‌ن. خودایه ڕاپه‌ڕه. به‌رگری له مافی خۆت بكه. له‌بیرت بێت چۆن نه‌زانه‌كان به درێژایی ڕۆژ گاڵته‌یان پێت ده‌گرد. قسه‌ی دژه‌كانت له‌بیر مه‌كه، ژاوه‌ژاوی نه‌یارانت كه به‌رده‌وام له زیادبوونه.
زەبوورەکان 1:74-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟ بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟ کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە، هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە، ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت. هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی، هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد. ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان، ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند. لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە، لەسەر داری دارستانەکان. بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند، هەموو نەخشێنراوەکان. ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا، ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد. لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!» هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند. پەرجووەکانمان نابینین و هیچ پێغەمبەرێک نەماوە، کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە. ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟ ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێ‌زیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟ بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟ دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە! بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی. تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان. تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە، تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد. ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە، تۆ ڕووناکی و خۆر‌ت دامەزراند. هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون، تۆ هاوین و زستانت داهێناوە. ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد، گەلێکی گێل بێ‌زیان لە ناوی تۆ کردەوە. گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان، هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە. پەیمانی خۆت لەبیر بێت، چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی. ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە. با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن. ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە! لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد. قسەی دژەکانت لەبیر مەکە، ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.