لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:74-11

زەبوورەکان 1:74-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟ بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟ کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە، هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە، ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت. هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی، هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد. ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان، ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند. لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە، لەسەر داری دارستانەکان. بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند، هەموو نەخشێنراوەکان. ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا، ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد. لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!» هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند. پەرجووەکانمان نابینین و هیچ پێغەمبەرێک نەماوە، کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە. ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟ ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟ بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟ دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە!

زەبوورەکان 1:74-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌ بۆچی تاهه‌تایه‌ ڕه‌تمان ده‌كه‌یته‌وه‌؟ بۆچی تووڕه‌ییت دووكه‌ڵ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌ڕی له‌وه‌ڕگاكه‌ت. كۆمه‌ڵی خۆت له‌ بیر بێت، كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌ڵتبژارد، هۆزی میراتی خۆت كڕییه‌وه‌، ئه‌م كێوی سیهیۆنه‌ كه‌ تیایدا نیشته‌جێ بوویت. هه‌نگاو هه‌ڵبڕه‌ به‌ره‌و وێرانگای جاویدانی. هه‌موو ئه‌و وێرانكاریه‌ی كه‌ دوژمن به‌ پیرۆزگای كرد. ناحه‌زه‌كانت له‌ناوه‌ندی شوێنی چاوپێكه‌وتنی تۆدا نه‌ڕاندیان، ئاڵاكانیان وه‌ک نیشانه‌ چه‌قاند. له‌وانه‌ ده‌چوون كه‌ ته‌وره‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر دره‌ختی دارستانه‌كان. به‌ ته‌ور و چه‌كوش تێكیان شكاند. هه‌موو نه‌خشێنراوه‌كان. ئاگریان له‌ پارساگاكه‌ت به‌ردا، خانه‌ی ناوی تۆیان گڵاو كرد. له‌ دڵی خۆیاندا وتیان: “هه‌موویان له‌ناوده‌به‌ین!”. هه‌موو دیدارگه‌یه‌كی خودایان له‌سه‌ر زه‌ویدا سووتاند. په‌رجوه‌كانمان نابینین. هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌ماوه‌، كه‌سیشمان نازانێت تا كه‌ی؟ خودایه‌ تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟ دوژمن تاهه‌تایه‌ بێزیان له‌ ناوی تۆ بێت؟ بۆچی ده‌ستت ده‌گێڕیته‌وه‌؟ ده‌سته‌ ڕاستت له‌ باخه‌ڵت ده‌ربێنه‌ و له‌ناویان ببه‌‌.