زەبوورەکان 18:71-23
زەبوورەکان 18:71-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن. خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە، کردارەکانت زۆر مەزنن. ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟ تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام، بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە، لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە. مەزنێتیم زیاتر دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت. ئەی خودای من، لە پێناوی دڵسۆزیت بە ساز ستایشت دەکەم، ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل، بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم. لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن، کە گۆرانیت بۆ دەڵێم، هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە.
زەبوورەکان 18:71-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه له پیری و ڕیش سپێتیم، وازم لێ مه‌هێنه، تا توانات ڕابگه‌ێنم بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هێزت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێن. خودایه چاكخوازیت تا به‌رزاییه، ئه‌وه‌ی تۆ كردت زۆر مه‌زنه، خودایه كێ وه‌ک تۆیه؟ تۆ بووی ته‌نگانه‌ی زۆر و تاڵت پیشانداین، ده‌گه‌ڕێیته‌وه و زیندوومان ده‌كه‌یته‌وه، له ناخی زه‌وییه‌وه دووباره به‌رزمان ده‌كه‌یته‌وه. مه‌زنیم زیاتر ده‌كه‌یت، ده‌گه‌ڕێیته‌وه و دڵنه‌واییم ده‌كه‌یت. منیش به ڕه‌بابه سوپاسی ڕه‌وای تۆی ده‌كه‌م، خودایه. به عووده‌وه په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم، ئه‌ی پارسا‌ی ئیسڕائیل. لێوه‌كانم شادمان ده‌بن، كه په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها گیانم، ئه‌وه‌ی كه كڕیتهوه،