لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 71

71
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، په‌نام به‌ تۆ برد، هه‌رگیز شه‌رمه‌زار نابم.
2 به‌ دادپه‌روه‌ریت فریام بكه‌وه‌ و ده‌ربازم بكه‌. گوێم بۆ ڕاگره‌ و ڕزگارم بكه‌.
3 بۆم ببه‌ به‌ تاشه‌به‌ردی په‌نا، هه‌میشه‌ په‌نای بۆ ببه‌م. فه‌رمانی ڕزگاریم بده‌، چونكه‌ تۆ تاشه‌به‌ردی منیت، تۆ قه‌ڵای منیت.
4 خودایه‌ له‌ ده‌ستی به‌دكاران، له‌ چه‌پۆكی به‌دكاران و سته‌مكاران ده‌ربازم بكه‌.
5 چونكه‌ تۆ هیوای منیت ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم، له‌ گه‌نجییه‌وه‌ پشتوپه‌نای منیت.
6 له‌ سكی دایكمه‌وه‌ پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌، تۆ بووی له‌ هه‌ناوی دایكمه‌وه‌ ده‌رتهێنام، ستایشم هه‌میشه‌ بۆ تۆیه‌.
7 بووم به‌ په‌ند له‌لای زۆر كه‌س، به‌ڵام تۆ په‌ناگای به‌هێزی منیت.
8 ده‌مم پڕه‌ له‌ ستایشی تۆ، له‌ شكۆداركردنت به‌ درێژایی ڕۆژ.
9 له‌ كاتی پیری فڕێم مه‌ده‌. كه‌ هێزم له‌به‌ر نه‌ما وازم لێ مه‌هێنه‌.
10 چونكه‌ دوژمنه‌كانم قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی كوشتنم ده‌كه‌ن، پێكه‌وه‌ پیلان ده‌گێڕن.
11 ده‌ڵێن: “خودا وازی لێ‌ هێناوه‌. ڕاوی بنێن و بیگرن، چونكه‌ ده‌ربازكه‌ری نییه‌”.
12 خودایه‌ لێم دوور مه‌كه‌وه‌. خودایه‌ زوو بگه‌ فریام.
13 با شه‌رمه‌زار بن و له‌ناوبچن ئه‌وانه‌ی سكاڵام لێده‌كه‌ن، با به‌ ڕیسوایی و سووكایه‌تی بپۆشرێن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت.
14 به‌ڵام من هه‌میشه‌ هه‌ر به‌ هیوام، تا دێت زیاتر ستایشت ده‌كه‌م.
15 ده‌مم باسی دادپه‌روه‌ریت ده‌كات، به‌ درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت ده‌كات، چونكه‌ نازانم چه‌ندن.
16 دان به‌ پاڵه‌وانێتی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم ده‌نێم. ته‌نها چاكخوازیی تۆ ده‌هێنمه‌وه‌ یاد.
17 خودایه‌ له‌ سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه‌ فێرت كردووم، تا ئێستا كرده‌وه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ڕاده‌گه‌یه‌نم.
18 خودایه‌ له‌ پیری و ڕیش سپێتیم، وازم لێ‌ مه‌هێنه‌، تا توانات ڕابگه‌ێنم بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هێزت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێن.
19 خودایه‌ چاكخوازیت تا به‌رزاییه‌، ئه‌وه‌ی تۆ كردت زۆر مه‌زنه‌، خودایه‌ كێ‌ وه‌ک تۆیه‌؟
20 تۆ بووی ته‌نگانه‌ی زۆر و تاڵت پیشانداین، ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ و زیندوومان ده‌كه‌یته‌وه‌، له‌ ناخی زه‌وییه‌وه‌ دووباره‌ به‌رزمان ده‌كه‌یته‌وه‌.
21 مه‌زنیم زیاتر ده‌كه‌یت، ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ و دڵنه‌واییم ده‌كه‌یت.
22 منیش به‌ ڕه‌بابه‌ سوپاسی ڕه‌وای تۆی ده‌كه‌م، خودایه‌. به‌ عووده‌وه په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم، ئه‌ی پارسای ئیسڕائیل.
23 لێوه‌كانم شادمان ده‌بن، كه‌ په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها گیانم، ئه‌وه‌ی كه‌ كڕیته‌وه‌،
24 زمانیشم به‌ درێژایی ڕۆژ باسی چاكخوازیت ده‌كات، چونكه‌ شه‌رمه‌زار و سووک بوون، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێت.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 71: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە