زەبوورەکان 15:71-21
زەبوورەکان 15:71-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌مم باسی دادپه‌روه‌ریت ده‌كات، به درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت ده‌كات، چونكه نازانم چه‌ندن. دان به پاڵه‌وانێتی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم ده‌نێم. ته‌نها چاكخوازیی تۆ ده‌هێنمه‌وه یاد. خودایه له سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه فێرت كردووم، تا ئێستا كرده‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ڕاده‌گه‌یه‌نم. خودایه له پیری و ڕیش سپێتیم، وازم لێ مه‌هێنه، تا توانات ڕابگه‌ێنم بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هێزت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێن. خودایه چاكخوازیت تا به‌رزاییه، ئه‌وه‌ی تۆ كردت زۆر مه‌زنه، خودایه كێ وه‌ک تۆیه؟ تۆ بووی ته‌نگانه‌ی زۆر و تاڵت پیشانداین، ده‌گه‌ڕێیته‌وه و زیندوومان ده‌كه‌یته‌وه، له ناخی زه‌وییه‌وه دووباره به‌رزمان ده‌كه‌یته‌وه. مه‌زنیم زیاتر ده‌كه‌یت، ده‌گه‌ڕێیته‌وه و دڵنه‌واییم ده‌كه‌یت.
زەبوورەکان 15:71-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات، بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات، هەرچەندە پێوانەکەی نازانم. دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد. خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم، هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن. خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە، کردارەکانت زۆر مەزنن. ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟ تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام، بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە، لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە. مەزنێتیم زیاتر دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت.