لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:71-14

زەبوورەکان 1:71-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە. گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە. بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا، هەمیشە پەنای بۆ ببەم. فەرمانی ڕزگاریی من بدە، چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت. ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران، لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە. ئەی یەزدانی باڵادەستم، تۆ هیوای منیت، لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت. لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە، تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام، ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە. بووم بە پەند لەلای زۆر کەس، بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت. دەمم پڕە لە ستایشی تۆ، لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ. لە کاتی پیری فڕێممەدە، کە هێزم لەبەر نەما وازم لێ مەهێنە، چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن، ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن. دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە، ڕاوی بنێن و بیگرن، چونکە دەربازکەری نییە.» خودایە، لێم دوور مەکەوە، ئەی خودای من، زوو بگە فریام. با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن، با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. بەڵام من هەمیشە هیوادارم، هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم.

زەبوورەکان 1:71-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، په‌نام به‌ تۆ برد، هه‌رگیز شه‌رمه‌زار نابم. به‌ دادپه‌روه‌ریت فریام بكه‌وه‌ و ده‌ربازم بكه‌. گوێم بۆ ڕاگره‌ و ڕزگارم بكه‌. بۆم ببه‌ به‌ تاشه‌به‌ردی په‌نا، هه‌میشه‌ په‌نای بۆ ببه‌م. فه‌رمانی ڕزگاریم بده‌، چونكه‌ تۆ تاشه‌به‌ردی منیت، تۆ قه‌ڵای منیت. خودایه‌ له‌ ده‌ستی به‌دكاران، له‌ چه‌پۆكی به‌دكاران و سته‌مكاران ده‌ربازم بكه‌. چونكه‌ تۆ هیوای منیت ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم، له‌ گه‌نجییه‌وه‌ پشتوپه‌نای منیت. له‌ سكی دایكمه‌وه‌ پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌، تۆ بووی له‌ هه‌ناوی دایكمه‌وه‌ ده‌رتهێنام، ستایشم هه‌میشه‌ بۆ تۆیه‌. بووم به‌ په‌ند له‌لای زۆر كه‌س، به‌ڵام تۆ په‌ناگای به‌هێزی منیت. ده‌مم پڕه‌ له‌ ستایشی تۆ، له‌ شكۆداركردنت به‌ درێژایی ڕۆژ. له‌ كاتی پیری فڕێم مه‌ده‌. كه‌ هێزم له‌به‌ر نه‌ما وازم لێ مه‌هێنه‌. چونكه‌ دوژمنه‌كانم قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی كوشتنم ده‌كه‌ن، پێكه‌وه‌ پیلان ده‌گێڕن. ده‌ڵێن: “خودا وازی لێ‌ هێناوه‌. ڕاوی بنێن و بیگرن، چونكه‌ ده‌ربازكه‌ری نییه‌”. خودایه‌ لێم دوور مه‌كه‌وه‌. خودایه‌ زوو بگه‌ فریام. با شه‌رمه‌زار بن و له‌ناوبچن ئه‌وانه‌ی سكاڵام لێده‌كه‌ن، با به‌ ڕیسوایی و سووكایه‌تی بپۆشرێن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت. به‌ڵام من هه‌میشه‌ هه‌ر به‌ هیوام، تا دێت زیاتر ستایشت ده‌كه‌م.