زەبوورەکان 1:7-9
زەبوورەکان 1:7-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه، پشت به تۆم به‌ست. له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاوم ده‌نێن ڕزگارم بكه و ده‌ربازم بكه. ئه‌گینا وه‌ک شێر په‌لامارم ده‌ده‌ن، پارچه‌پارچه‌م ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه ده‌ربازم بكات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه، ئه‌گه‌ر من وام كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانم نه‌ڕاوه‌ییان كردووه، ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه، با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێبگرێت، با ژیانم پێشێل بكات له‌سه‌ر زه‌وی و شكۆمه‌ندیم بكه‌وێته نێو گڵ. سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه. كۆڕی گه‌لان له ده‌وری خۆت ببه‌سته و له به‌رزاییه‌وه فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ردا بكه. په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌د‌كاران نابود بكه و خوداناسان پایه‌دار بكه.
زەبوورەکان 1:7-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ، لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە، ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن، پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات. ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە، ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە، ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت، یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە، با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت، با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی و شکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک. ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە، لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە. ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری. کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە. با یەزدان دادوەری گەلان بکات. ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە، بەگوێرەی دروستییەکەم. ئەی خودای ڕاستودروست، کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی، خراپەی بەدکاران مەهێڵە، بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە.