لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:7-9

په‌سنییه‌كان 1:7-9 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه‌، پشت به‌ تۆم به‌ست. له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاوم ده‌نێن ڕزگارم بكه‌ و ده‌ربازم بكه‌. ئه‌گینا وه‌ک شێر په‌لامارم ده‌ده‌ن، پارچه‌پارچه‌م ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه‌ ده‌ربازم بكات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه‌، ئه‌گه‌ر من وام كردووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانم نه‌ڕاوه‌ییان كردووه‌، ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ‌ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه‌، با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێبگرێت، با ژیانم پێشێل بكات له‌سه‌ر زه‌وی و شكۆمه‌ندیم بكه‌وێته‌ نێو گڵ. سیلاه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه‌. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه‌. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه‌. كۆڕی گه‌لان له‌ ده‌وری خۆت ببه‌سته‌ و له‌ به‌رزاییه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ردا بكه‌. په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه‌، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه‌ مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌د‌كاران نابود بكه‌ و خوداناسان پایه‌دار بكه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان