زەبوورەکان 1:69-15
زەبوورەکان 1:69-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه ڕزگارم بكه، چونكه ئاو تا لووتم هاتووه، له زه‌لكاوێكی قووڵ نوقوم ده‌بم، جێی پێی تێدا نییه. چوومه‌ته نێو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. ماندووبووم له هاواركردن، گه‌رووم وشک بوو، چاوه‌كانم كز بوون هێنده چاوه‌ڕوانی خوداوه‌ندم كرد. ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆ ڕقیان لێمه له مووی سه‌رم زۆرترن، زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن، ئه‌وانه‌ی به سته‌م دژی منن. ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه، ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه. خودایه تۆ ده‌به‌نگی من ده‌زانیت، تاوانه‌كانم له تۆ شاراوه نین. ئه‌ی باڵاده‌ست، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، با ئه‌وانه‌ی هیوایان به تۆیه، به‌هۆی منه‌وه ڕیسوا نه‌بن. ئه‌ی خودای ئیسڕائیل. با ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، به‌هۆی منه‌وه شه‌رمه‌زار نه‌بن. له پێناوی تۆ به‌رگه‌ی سه‌رشۆڕیم گرت. شه‌رمه‌زاری ڕووی داپۆشیم. له‌لای براكانم بووم به بیانی، لای كوڕانی دایكم بووم به بێگانه. دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات، جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن كه‌وته سه‌ر من. به ڕۆژووگرتن گیانی خۆم هێنایه گریان، بوو به سووكایه‌تی بۆم. گووشم پۆشی، بووم به په‌ند لایان. بووم به جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌روازه داده‌نیشن، مه‌سته‌كانیش ده‌رباره‌ی من گۆرانی گاڵته‌ئامێز هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌ڵام من نوێژه‌كانم بۆ تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كاتی ڕه‌زامه‌ندیت، خودایه، به زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ت، به ڕزگاریه دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. ده‌ربازم بكه له زه‌لكاو، با نوقم نه‌بم. له دوژمنه‌كانم و له قووڵایی ئاو ده‌رباز ده‌بم. با لافاو ڕام نه‌ماڵێت، قووڵایی ئاو قووتم نه‌دات، دۆڵی بێ‌بن له‌سه‌رم دانه‌خرێت.
زەبوورەکان 1:69-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خودایە، ڕزگارم بکە، چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە. لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم، جێی پێی تێدا نییە. چوومەتە ناو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. ماندوو بووم لە هاوارکردن، گەرووم ژان دەکات، چاوەکانم کز بوون هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن. ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێستا دەبێت بیدەمەوە. ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت، تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین. ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە، بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن. ئەی خودای ئیسرائیل، با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن. لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت، شەرمەزاری ڕووی داگرتم. لەلای براکانم بووم بە بیانی، لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە. دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت، جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من. کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە، بوو بە سووکایەتی بۆم. جلوبەرگی گوشم پۆشی، بووم بە پەند لەلایان، بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن، مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن. ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە، لە کاتی ڕەزامەندیت، ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە. دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم، لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم. با لافاو ڕام نەماڵێت، قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت، زەوی قووتم نەدات.