لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:68-23

زەبوورەکان 7:68-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌، كاتێ تۆ له‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت ده‌رچوویت، كاتێ له‌ چۆڵه‌وانی ده‌رچوویت سیلاه‌. زه‌وی له‌رزی. ئاسمان دڵۆپه‌ی كرد له‌ به‌رده‌م خودا. خودای سینایه، له‌ به‌رده‌م خودا، خودای ئیسڕائیل. خودایه‌، بارانێكی زۆرت باراند. میراته‌كه‌ت لاواز بوو، تۆ به‌هێزت كرد. مێگه‌له‌كه‌ت تیایدا نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه‌ به‌ چاكه‌ی خۆت، بۆ هه‌ژارانت دابین كرد. په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن: “پاشای له‌شكران هه‌ڵدێن و هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ماوه‌ته‌وه‌ تاڵان به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌نێو ته‌وێڵه‌دان، باڵی كۆتری له‌زیو هه‌ڵكێشراو و په‌ڕه‌مووچه‌ی به‌ زێڕی سافیان به‌رده‌كه‌وێ”. كه‌ خودای‌ به‌ توانا پاشاكانی بڵاوه‌ پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن. چیای باشان چیای خودایه‌. چیای باشان چیای فره‌ لووتكه‌یه‌. ئه‌ی چیا فره‌لووتكه‌كان، بۆچی چاو ده‌بڕنه‌ ئه‌و چیایه‌، كه‌ خودا ئاره‌زوو ده‌كات تیایدا نیشته‌جێ‌ بێت؟ به‌ڵكو په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت. گالیسكه‌كانی خودا هه‌زاران هه‌زارانه‌. په‌روه‌ردگار له‌ سیناوه‌ هاته‌ پارساگا. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه‌ بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له‌ خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له‌ یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ. پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ بارمان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه‌. خودا بۆ ئێمه‌ خوداوه‌ندی ڕزگارییه‌. له‌ مه‌رگ ده‌ربازبوونیش له‌ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌سته‌. به‌ڵام خودا سه‌ری ناحه‌زانی پان ده‌كاته‌وه‌، ته‌وقی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به‌ ڕێگای تاواندا ده‌ڕۆن. په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی: “له‌ باشانه‌وه‌ دوژمنانت ده‌هێنمه‌وه‌، له‌ قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه‌ ده‌یانهێنمه‌وه‌. تا پێت به‌ خوێنیان سوور بێت، زمانی سه‌گه‌كانت به‌شیان هه‌بێت لێیان”.

زەبوورەکان 7:68-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد، کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت، زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد لەبەردەم خودا، خودای سینا، لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند، میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن، خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: «پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن! ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن، باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد، وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن. چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت، بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە، پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت. ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت. خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە، لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە. بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە، تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت، زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.»