خودایه، كاتێ تۆ له به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت ده‌رچوویت، كاتێ له چۆڵه‌وانی ده‌رچوویت سیلاه. زه‌وی له‌رزی. ئاسمان دڵۆپه‌ی كرد له به‌رده‌م خودا. خودای سینایه، له به‌رده‌م خودا، خودای ئیسڕائیل. خودایه، بارانێكی زۆرت باراند. میراته‌كه‌ت لاواز بوو، تۆ به‌هێزت كرد. مێگه‌له‌كه‌ت تیایدا نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه به چاكه‌ی خۆت، بۆ هه‌ژارانت دابین كرد. په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن: “پاشای له‌شكران هه‌ڵدێن و هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ماوه‌ته‌وه تاڵان به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه له‌نێو ته‌وێڵه‌دان، باڵی كۆتری له‌زیو هه‌ڵكێشراو و په‌ڕه‌مووچه‌ی به زێڕی سافیان به‌رده‌كه‌وێ”. كه خودای به توانا پاشاكانی بڵاوه پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن. چیای باشان چیای خودایه. چیای باشان چیای فره لووتكه‌یه. ئه‌ی چیا فره‌لووتكه‌كان، بۆچی چاو ده‌بڕنه ئه‌و چیایه، كه خودا ئاره‌زوو ده‌كات تیایدا نیشته‌جێ بێت؟ به‌ڵكو په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت. گالیسكه‌كانی خودا هه‌زاران هه‌زارانه. په‌روه‌ردگار له سیناوه هاته پارساگا. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به ڕۆژ بار‌مان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه. خودا بۆ ئێمه خوداوه‌ندی ڕزگارییه. له مه‌رگ ده‌ربازبوونیش له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌سته. به‌ڵام خودا سه‌ری ناحه‌زانی پان ده‌كاته‌وه، ته‌وقی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به ڕێگای تاواندا ده‌ڕۆن. په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی: “له باشانه‌وه دوژمنانت ده‌هێنمه‌وه، له قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه ده‌یانهێنمه‌وه. تا پێت به خوێنیان سوور بێت، زمانی سه‌گه‌كانت به‌شیان هه‌بێت لێیان”.
په‌سنییه‌كان 68 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 68
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 7:68-23
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان