زەبوورەکان 1:68-35
زەبوورەکان 1:68-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با خودا هه‌ستێت. با دوژمنانی په‌رشوبڵاو ببنه‌وه و ناحه‌زانی له ڕووی هه‌ڵبێن. وه‌ک به‌باكردنی دووكه‌ڵ به‌بایان بكه‌یت. وه‌ک توانه‌وه‌ی مۆم له به‌رده‌م ئاگر، با به‌دكارانیش له به‌رده‌م خودا له‌ناوبچن. با خوداناسانیش له به‌رده‌م خودا شاد و دڵخۆش بن، له‌خۆشیان هه‌ڵپه‌ڕن. گۆرانی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. ئه‌وه‌ی سواری گالیسكه‌یه به‌سه‌ر هه‌وره‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، ناوی په‌روه‌ردگاره، له به‌رده‌می ده‌نگ هه‌ڵببڕن. باوكی هه‌تیوان و پارێزه‌ری بێوه‌ژنان، خودایه له نیشینگه‌ی پارسا‌ی خۆی. خودا ماڵ بۆ لانه‌وازان دابین ده‌كات، به‌ندكراوه‌كان ئازاد ده‌كات، به‌ڵام یاخییه‌كان له زه‌ویێكی سووتاو نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه، كاتێ تۆ له به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت ده‌رچوویت، كاتێ له چۆڵه‌وانی ده‌رچوویت سیلاه. زه‌وی له‌رزی. ئاسمان دڵۆپه‌ی كرد له به‌رده‌م خودا. خودای سینایه، له به‌رده‌م خودا، خودای ئیسڕائیل. خودایه، بارانێكی زۆرت باراند. میراته‌كه‌ت لاواز بوو، تۆ به‌هێزت كرد. مێگه‌له‌كه‌ت تیایدا نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه به چاكه‌ی خۆت، بۆ هه‌ژارانت دابین كرد. په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن: “پاشای له‌شكران هه‌ڵدێن و هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ماوه‌ته‌وه تاڵان به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه له‌نێو ته‌وێڵه‌دان، باڵی كۆتری له‌زیو هه‌ڵكێشراو و په‌ڕه‌مووچه‌ی به زێڕی سافیان به‌رده‌كه‌وێ”. كه خودای به توانا پاشاكانی بڵاوه پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن. چیای باشان چیای خودایه. چیای باشان چیای فره لووتكه‌یه. ئه‌ی چیا فره‌لووتكه‌كان، بۆچی چاو ده‌بڕنه ئه‌و چیایه، كه خودا ئاره‌زوو ده‌كات تیایدا نیشته‌جێ بێت؟ به‌ڵكو په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت. گالیسكه‌كانی خودا هه‌زاران هه‌زارانه. په‌روه‌ردگار له سیناوه هاته پارساگا. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به ڕۆژ بار‌مان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه. خودا بۆ ئێمه خوداوه‌ندی ڕزگارییه. له مه‌رگ ده‌ربازبوونیش له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌سته. به‌ڵام خودا سه‌ری ناحه‌زانی پان ده‌كاته‌وه، ته‌وقی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به ڕێگای تاواندا ده‌ڕۆن. په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی: “له باشانه‌وه دوژمنانت ده‌هێنمه‌وه، له قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه ده‌یانهێنمه‌وه. تا پێت به خوێنیان سوور بێت، زمانی سه‌گه‌كانت به‌شیان هه‌بێت لێیان”. خودایه، كه‌ژاوه‌ی تۆیان بینی، كه‌ژاوه‌ی خودا و پاشای من، به‌ره‌و پارساگا. گۆرانی بێژه‌كان له پێشه‌وه‌ن و ژێ ژه‌نه‌كان له دواوه، كچه ده‌ف لێده‌ره‌كان له‌ناوه‌ندیان. له كۆڕی گه‌وره‌دا ستایشی خودای په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ڕه‌چڵه‌كی ئیسڕائیل. ئه‌وه‌تا بنیامینی بچكۆڵه پێشه‌وایانه، حه‌شاماتێک له سه‌رانی ئیهوود، سه‌رانی زووه‌ولۆن، سه‌رانی نه‌پتالیم. خودا فه‌رمانی سه‌ربه‌رزیت دا. خودایه پاڵپشتی ئه‌مه به كه بۆ ئێمه‌ت كرد. له په‌رستگاكه‌ته‌وه له سه‌رووی یروشلایم، پاشا‌كان دیاریت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌رزه‌نشتی گیانداری نێو قامیشه‌ڵان بكه، ڕه‌وه گا و گوێره‌كه‌ی گه‌لان، تاكو به ملكه‌چییه‌وه پارچه زیو پێشكه‌ش بكات، ئه‌و گه‌لانه‌ی حه‌زیان له شه‌ڕه، په‌رتیان بكه. گه‌وره‌پیاوان له میسڕه‌وه دێن، كووش ده‌ستی خۆی بۆ خودا درێژ ده‌كات. ئه‌ی شانشینه‌كانی زه‌وی گۆرانی بۆ خودا بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. سیلاه. بۆ سواری ئاسمانی ئاسمانانی دێرین. ئه‌وه‌تا ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه، به ده‌نگێكی به‌هێزه‌وه. با سه‌ربه‌رزیی خودا ڕابگه‌یه‌نرێت. ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئیسڕائیله‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی هێزی له‌نێو هه‌وره‌كاندایه. خودایه له پارساگاكه‌ت سامدارتریت. خودای ئیسڕائیل هێز و توانا ده‌دات به گه‌له‌كه‌ی. پیرۆزه خودا!
زەبوورەکان 1:68-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە! با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن! وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت، وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر، با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن. بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن، لە خۆشییان شاگەشکە بن. گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە، ناوی یەزدانە، لەبەردەمی دڵشاد بن. باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان، خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات، بەندکراوەکان ئازاد دەکات، بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن. ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد، کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت، زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد لەبەردەم خودا، خودای سینا، لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند، میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن، خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: «پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن! ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن، باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد، وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن. چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت، بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە، پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت. ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بار‌مان هەڵدەگرێت. خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە، لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە. بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە، تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت، زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.» ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی، کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا. گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و ساز لێدەرەکان لە دواوە، کچۆڵە دەف لێدەرەکان لە ناوەڕاستیان. لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن، ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن. ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە، کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا، سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی. ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە، ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد. لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم، پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن. سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە، ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان، تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات. ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە. باڵوێز لە میسرەوە دێن، کوش دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات. ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن، بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین، ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە. با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت، ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە، ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە. خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت، خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.