زەبوورەکان 13:66-20
زەبوورەکان 13:66-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به پێشكه‌شكردنی قوربانیی سووتاندنه‌وه دێمه ماڵت، نه‌زره‌كانم به‌جێ ده‌هێنم ئه‌و نه‌زرانه‌ی كه له كاتی ته‌نگانه‌دا، لێوه‌كانم به‌ڵێنی پێدابوون و به ده‌ممدا هاتبوون. ئاژه‌ڵی قه‌ڵه‌و ده‌كه‌م به قوربانی، له‌گه‌ڵ بۆنی دووكه‌ڵی قۆچی قوربانی، ته‌گه و گات بۆ ده‌كه‌مه قوربانی. سیلاه. وه‌رن گوێ بگرن ئه‌ی هه‌موو له‌خواترسه‌كان، با پێتان بڵێم چی بۆ من كردووه. به ده‌می خۆم هاوارم بۆی كرد، ستایش كردنی له‌سه‌ر زمانم بوو. ئه‌گه‌ر دڵم به خراپه‌وه به‌ند بووایه، په‌روه‌ردگار گوێی لێ نه‌ده‌گرتم. به‌ڵام خودا گوێی لێگرتم. گویێ له ده‌نگم بوو له كاتی نوێژكردنم. پیرۆزه خودا، كه نه نوێژه‌كه‌می له خۆی دوور خسته‌وه و نه میهره‌بانیه‌كه‌ی خۆی له من.
زەبوورەکان 13:66-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە قوربانی سووتاندنەوە دێمە پەرستگاکەت، نەزرەکانم بەجێدەهێنم، ئەو نەزرانەی کە لە کاتی تەنگانەدا، لێوەکانم بەڵێنی پێدابوون و بە دەممدا هاتبوون. ئاژەڵی قەڵەو دەکەمە قوربانی، لەگەڵ بۆنی دووکەڵی قۆچی قوربانی، تەگە و گات بۆ دەکەمە قوربانی. ئەی هەموو لەخواترسەکان، وەرن و گوێ بگرن، با پێتان بڵێم چی بۆ من کردووە. بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد، ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو. ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە، پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم، بەڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم، گوێی لە دەنگم بوو لە کاتی نوێژکردنم. ستایش بۆ خودا، کە نە نوێژەکەی منی لە خۆی دوورخستەوە و نە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی لە من.