لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 13:66-20

په‌سنییه‌كان 13:66-20 PNTZS

به‌ پێشكه‌شكردنی قوربانیی سووتاندنه‌وه‌ دێمه‌ ماڵت، نه‌زره‌كانم به‌جێ‌ ده‌هێنم ئه‌و نه‌زرانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا، لێوه‌كانم به‌ڵێنی پێدابوون و به‌ ده‌ممدا هاتبوون. ئاژه‌ڵی قه‌ڵه‌و ده‌كه‌م به‌ قوربانی، له‌گه‌ڵ بۆنی دووكه‌ڵی قۆچی قوربانی، ته‌گه‌ و گات بۆ ده‌كه‌مه‌ قوربانی. سیلاه‌. وه‌رن گوێ‌ بگرن ئه‌ی هه‌موو له‌خواترسه‌كان، با پێتان بڵێم چی بۆ من كردووه‌. به‌ ده‌می خۆم هاوارم بۆی كرد، ستایش كردنی له‌سه‌ر زمانم بوو. ئه‌گه‌ر دڵم به‌ خراپه‌وه‌ به‌ند بووایه‌، په‌روه‌ردگار گوێی لێ‌ نه‌ده‌گرتم. به‌ڵام خودا گوێی لێگرتم. گویێ‌ له‌ ده‌نگم بوو له‌ كاتی نوێژكردنم. پیرۆزه‌ خودا، كه‌ نه‌ نوێژه‌كه‌می له‌ خۆی دوور خسته‌وه‌ و نه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی خۆی له‌ من.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

YouVersion کووکی بەکاردەهێنێت بۆ کەسایەتیکردنی ئەزموونەکەت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ بەکارهێنانی کووکیەکانمان قبوڵ دەکەیت وەک لە سیاسەتی نهێنیدا باسکراوە