زەبوورەکان 4:6-9
زەبوورەکان 4:6-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بگه‌ڕێوه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ژیانم ڕزگار بكه، به میهره‌بانیت ڕزگارم بكه. چونكه یادكردنه‌وه‌ی تۆ له مه‌رگدا نییه. له بیری بێ‌بن كێ ستایشت ده‌كات؟ شه‌كه‌ت بووم له ئاخ هه‌ڵكێشانم! هه‌موو شه‌وێک نوێنه‌كه‌م نوقومی فرمێسک ده‌كه‌م، جێگاكه‌م ته‌ڕ ده‌كه‌م. چاوه‌كانم له خه‌فه‌تان كز بوون، به‌هۆی دوژمنه‌كانمه‌وه پیر بوون. ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه په‌روه‌ردگار گوێی له ده‌نگی گریانم بووه، په‌روه‌ردگار گوێی له پاڕانه‌وه‌م بووه، په‌روه‌ردگار نوێژم وه‌رده‌گرێت.
زەبوورەکان 4:6-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە، چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، جێگاکەم تەڕ دەکەم. چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون، بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون. ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە، چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە. یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، یەزدان نوێژم وەردەگرێت.