بگه‌ڕێوه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ژیانم ڕزگار بكه، به میهره‌بانیت ڕزگارم بكه. چونكه یادكردنه‌وه‌ی تۆ له مه‌رگدا نییه. له بیری بێ‌بن كێ ستایشت ده‌كات؟ شه‌كه‌ت بووم له ئاخ هه‌ڵكێشانم! هه‌موو شه‌وێک نوێنه‌كه‌م نوقومی فرمێسک ده‌كه‌م، جێگاكه‌م ته‌ڕ ده‌كه‌م. چاوه‌كانم له خه‌فه‌تان كز بوون، به‌هۆی دوژمنه‌كانمه‌وه پیر بوون. ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه په‌روه‌ردگار گوێی له ده‌نگی گریانم بووه، په‌روه‌ردگار گوێی له پاڕانه‌وه‌م بووه، په‌روه‌ردگار نوێژم وه‌رده‌گرێت.
په‌سنییه‌كان 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 4:6-9
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان