لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:59-8

زەبوورەکان 1:59-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌، فریام بكه‌وه‌ له‌ ده‌ست دوژمنه‌كانم. بمپارێزه‌ له‌ به‌رهه‌ڵستكارانم. ده‌ربازم بكه‌ له‌ ده‌ست خراپه‌كاران، ڕزگارم بكه‌ له‌ ده‌ست خوێن ڕێژ. چونكه‌ خۆیان مات داوه‌ بۆم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌هێزه‌كان گه‌مارۆیان داوم، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانم كردبێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌كردووه‌، خۆیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ په‌لاماردانم. ڕاپه‌ڕه‌ بۆ فریاكه‌وتنم، بڕوانه‌ گرفته‌كه‌م! تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودای سوپاسالار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، هه‌سته‌ بۆ سزادانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. له‌گه‌ڵ خیانه‌تكاره‌ به‌دكاره‌كان میهره‌بان مه‌به‌. سیلاه‌. ده‌مه‌و ئێوران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، وه‌ک سه‌گ ده‌مڕێنن و به‌نێو شاردا ده‌سووڕێنه‌وه‌. ئه‌وه‌تا تاڵاو له‌ده‌میانه‌ و شمشێر له‌ لێویانه‌، ده‌ڵێن: “كێ‌ ده‌مانبیستێت؟” به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێیان پێده‌كه‌نیت، گاڵته‌ به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌یت.