په‌سنییه‌كان 59
59
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه له‌سه‌ر ئاوازی: “مه‌فه‌وتێنه”. په‌سنیه‌كی داویده، كاتێ شاول پیاوی نارد بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ماڵی داوید بكه‌ن تا بیكوژن.
1 خودایه، فریام بكه‌وه له ده‌ست دوژمنه‌كانم. بمپارێزه له به‌رهه‌ڵستكارانم.
2 ده‌ربازم بكه له ده‌ست خراپه‌كاران، ڕزگارم بكه له ده‌ست خوێن ڕێژ.
3 چونكه خۆیان مات داوه بۆم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌هێزه‌كان گه‌مارۆیان داوم، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانم كردبێ.
4 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌كردووه، خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ په‌لاماردانم. ڕاپه‌ڕه بۆ فریاكه‌وتنم، بڕوانه گرفته‌كه‌م!
5 تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودای سوپاسالار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، هه‌سته بۆ سزادانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. له‌گه‌ڵ خیانه‌تكاره به‌دكاره‌كان میهره‌بان مه‌به. سیلاه.
6 ده‌مه‌و ئێوران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، وه‌ک سه‌گ ده‌مڕێنن و به‌نێو شاردا ده‌سووڕێنه‌وه.
7 ئه‌وه‌تا تاڵاو له‌ده‌میانه و شمشێر له لێویانه، ده‌ڵێن: “كێ ده‌مانبیستێت؟”
8 به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێیان پێده‌كه‌نیت، گاڵته به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌یت.
9 ئه‌ی هێزی من، چاوه‌ڕێی تۆ ده‌كه‌م، خودایه، تۆ قه‌ڵای منیت.
10 خودا به میهره‌بانیه‌كه‌ی دێته لام، خودا سه‌ركه‌وتنم نیشان ده‌دات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانم.
11 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی ئێمه، مه‌یانكوژه، ئه‌گینا گه‌لی من له‌بیریان ده‌چێت. به هێزی خۆت وێڵ و سه‌رگه‌ردیان بكه و بیانكه‌وێنه.
12 له‌به‌ر گوناهه‌كانی ده‌میان، له‌به‌ر وته‌كانی لێویان، با گرفتاری لووت به‌رزی خۆیان بن، له‌به‌ر ئه‌و درۆ و نه‌فره‌تانه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن.
13 له تووڕه‌ییدا بیانفه‌وتێنه، بیانفه‌وتێنه تا نامێنن. ئه‌وسا ده‌زانن كه خودا فه‌رمانڕه‌وایی یاقوو ده‌كات، تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. سیلاه.
14 ده‌مه‌و ئێواران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، وه‌ک سه‌گ ده‌مڕێنن و به‌نێو شاردا ده‌سووڕێنه‌وه.
15 به‌دوای خواردندا وێڵ ده‌بن، ده‌وه‌ڕن ئه‌گه‌ر تێر نه‌بن.
16 به‌ڵام من گۆرانی بۆ هێزی تۆ ده‌ڵێم، به‌یانیان په‌سنی بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌ڵێم، چونكه تۆ قه‌ڵای منیت، له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا په‌ناگای منیت.
17 ئه‌ی هێزی من، په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم، تۆ خودایه، قه‌ڵای منیت، خوداوه‌ندی میهره‌بانیت بۆ من.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 59: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧