زەبوورەکان 7:5-12
زەبوورەکان 7:5-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم. ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە، ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم، چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە، ناوەڕۆکیان لەناوچوونە، قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت. ئەی خودایە، تاوانباریان بکە! با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە، لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە، چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون. بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن، با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن. دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە، هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن. بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت، بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.
زەبوورەکان 7:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه نێو ماڵه‌كه‌ت، به ترسی تۆوه له په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم بۆ چاكخوازیی خۆت ڕێنماییم بكه. ڕێگای خۆت ته‌خت بكه له پێشم. چونكه له‌زاریاندا ڕاست نییه، ناوه‌ڕۆكیان له‌ناوچوونه، قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، زمانیان لووس كردووه. خودایه، تاوانباریان بكه! با بكه‌ونه نێو پیلانی خۆیانه‌وه، به زۆریی گوناهه‌كانیان ده‌ریان بكه، چونكه لێت یاخی بوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتت پێ ده‌به‌ستن دڵخۆش ده‌بن. تاهه‌تایه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. ده‌یانخه‌یته ژێر سێبه‌ری خۆته‌وه. جا ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆشده‌وێت به تۆ شاد بن. چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداناسان داڕشت ده‌كه‌یت، به ڕه‌زامه‌ندی خۆت وه‌ک قه‌ڵغان ده‌وریان ده‌ده‌یت.