لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 7:5-12

په‌سنییه‌كان 7:5-12 PNTZS

به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه‌ نێو ماڵه‌كه‌ت، به‌ ترسی تۆوه‌ له‌ په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم بۆ چاكخوازیی خۆت ڕێنماییم بكه‌. ڕێگای خۆت ته‌خت بكه‌ له‌ پێشم. چونكه‌ له‌زاریاندا ڕاست نییه‌، ناوه‌ڕۆكیان له‌ناوچوونه‌، قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه‌، زمانیان لووس كردووه‌. خودایه‌، تاوانباریان بكه‌! با بكه‌ونه‌ نێو پیلانی خۆیانه‌وه‌، به‌ زۆریی گوناهه‌كانیان ده‌ریان بكه‌، چونكه‌ لێت یاخی بوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتت پێ ده‌به‌ستن دڵخۆش ده‌بن. تاهه‌تایه‌ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. ده‌یانخه‌یته‌ ژێر سێبه‌ری خۆته‌وه‌. جا ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆشده‌وێت به‌ تۆ شاد بن. چونكه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداناسان داڕشت ده‌كه‌یت، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت وه‌ک قه‌ڵغان ده‌وریان ده‌ده‌یت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان