زەبوورەکان 3:5-8
زەبوورەکان 3:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌یانیان ده‌نگم ده‌بیستیت، به‌یانیان نوێژه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌كه‌م و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م. چونكه تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ نابێت. لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به درۆ ده‌دوێن، له‌نێویان ده‌به‌یت. په‌روه‌ردگار قێزی له مرۆڤی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه نێو ماڵه‌كه‌ت، به ترسی تۆوه له په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم بۆ چاكخوازیی خۆت ڕێنماییم بكه. ڕێگای خۆت ته‌خت بكه له پێشم.
زەبوورەکان 3:5-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم، چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت. لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە، ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت، یەزدان قێزی لە کەسی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە. بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم. ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە، ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم،