ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌یانیان ده‌نگم ده‌بیستیت، به‌یانیان نوێژه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌كه‌م و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م. چونكه تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ نابێت. لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به درۆ ده‌دوێن، له‌نێویان ده‌به‌یت. په‌روه‌ردگار قێزی له مرۆڤی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه نێو ماڵه‌كه‌ت، به ترسی تۆوه له په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم بۆ چاكخوازیی خۆت ڕێنماییم بكه. ڕێگای خۆت ته‌خت بكه له پێشم.
په‌سنییه‌كان 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 3:5-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان