زەبوورەکان 1:47-7
زەبوورەکان 1:47-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، چه‌پڵه لێبده‌ن. ده‌نگی شادی بۆ خودا هه‌ڵببڕن. چونكه په‌روه‌ردگار هه‌ره‌به‌رز و به سامه، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه. گه‌لانی خسته ژێر ده‌ستمان، نه‌ته‌وه‌كانی خسته ژێر پێمان. میراتی بۆ هه‌ڵبژاردین، كه شانازی یاقووه، ئه‌وانه‌ی خۆش‌ویست. سیلاه. له‌نێو ده‌نگ هه‌ڵبڕینی شادی‌دا خودا به‌رز بووه‌وه، په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. په‌سنی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بڵێن. په‌سنی بۆ پاشامان بڵێن، په‌سنی بڵێن. چونكه خودا پاشای هه‌موو زه‌وییه، په‌سنیی هۆنراوه بڵێن.
زەبوورەکان 1:47-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن. یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە. نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان، گەلانی خستە ژێر پێمان. میراتی بۆ هەڵبژاردین، ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە، ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن. لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە، یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا. گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش، گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش. خودا پاشای هەموو زەوییە، هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.