لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 47

47
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه‌.
1 ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، چه‌پڵه‌ لێبده‌ن. ده‌نگی شادی بۆ خودا هه‌ڵببڕن.
2 چونكه‌ په‌روه‌ردگار هه‌ره‌به‌رز و به‌ سامه، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌.
3 گه‌لانی خسته‌ ژێر ده‌ستمان، نه‌ته‌وه‌كانی خسته‌ ژێر پێمان.
4 میراتی بۆ هه‌ڵبژاردین، كه‌ شانازی یاقووه، ئه‌وانه‌ی خۆشویست. سیلاه‌.
5 له‌نێو ده‌نگ هه‌ڵبڕینی شادیدا خودا به‌رز بووه‌وه‌، په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی كه‌ڕه‌نا.
6 په‌سنی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بڵێن. په‌سنی بۆ پاشامان بڵێن، په‌سنی بڵێن.
7 چونكه‌ خودا پاشای هه‌موو زه‌وییه‌، په‌سنیی هۆنراوه‌ بڵێن.
8 خودا فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. خودا له‌سه‌ر ته‌ختی پارسای خۆی داده‌نیشێت.
9 سه‌روه‌رانی گه‌لان وه‌ک گه‌لی خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م كۆبوونه‌وه‌. چونكه‌ قه‌ڵغانه‌كانی زه‌وی هی خودان. ئه‌و پایه‌ی زۆر به‌رز بووه‌وه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 47: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە