زەبوورەکان 17:44-22
زەبوورەکان 17:44-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مانه‌مان هه‌مووی به‌سه‌ر هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمان له‌بیر نه‌كردووه، په‌یمانی تۆمان نه‌شكاندووه. دڵمان پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، پێیه‌كانمان ڕێگای تۆیان به‌رنه‌داوه. به‌ڵام تۆ وردوخاشت كردین و ئێمه‌ت كرد به جێگای چه‌قه‌ڵ، به سێبه‌ری مه‌رگ داتپۆشین. ئه‌گه‌ر ناوی خودای خۆمان له‌بیركردایه، یان ده‌ستمان له‌به‌ر خودایه‌كی بیانی پان بكردایه‌وه، ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی. چونكه ئێمه له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه. وه‌ک مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین.
زەبوورەکان 17:44-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە، پەیمانی تۆمان نەشکاندووە. دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە، پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە. بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ، بە سێبەری مەرگ داتپۆشین. ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە، یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە، ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو، چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟ لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.