زەبوورەکان 14:44-26
زەبوورەکان 14:44-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه‌ت كردووه به په‌ندی نه‌ته‌وه‌كان، خه‌ڵكی سه‌ریان ده‌له‌قێنن له ئاستمان. شه‌رمه‌زاریم به درێژایی ڕۆژ له پێشمه، ڕیسواییم ڕووی داپۆشیوم. له‌به‌ر ده‌نگی توانج لێده‌ر و جنێو پێده‌رم، له ڕووی دوژمن و تۆڵه‌سێنه‌ر. ئه‌مانه‌مان هه‌مووی به‌سه‌ر هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمان له‌بیر نه‌كردووه، په‌یمانی تۆمان نه‌شكاندووه. دڵمان پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، پێیه‌كانمان ڕێگای تۆیان به‌رنه‌داوه. به‌ڵام تۆ وردوخاشت كردین و ئێمه‌ت كرد به جێگای چه‌قه‌ڵ، به سێبه‌ری مه‌رگ داتپۆشین. ئه‌گه‌ر ناوی خودای خۆمان له‌بیركردایه، یان ده‌ستمان له‌به‌ر خودایه‌كی بیانی پان بكردایه‌وه، ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی. چونكه ئێمه له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه. وه‌ک مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به ئاگابه! بۆ خه‌واڵوو بوویت؟ هه‌سته! تاهه‌تایه وازمان لێ مه‌هێنه. بۆچی ڕووی خۆتمان لێ ده‌شاریته‌وه و ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه‌مان له‌بیرده‌كه‌یت؟ گیانمان به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ بووه‌ته‌وه. سكمان به زه‌وییه‌وه لكاوه. ڕاپه‌ڕه، بگه فریامان، له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت بمانكڕه‌وه.
زەبوورەکان 14:44-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئێمەت کردووە بە پەندی نەتەوەکان، خەڵکی سەریان بادەدەن لە ئاستمان. ڕیسواییم بە درێژایی ڕۆژ لەپێشمە، شەرمەزاریم ڕووی داپۆشیوم، لەبەر دەنگی توانج لێدەر و جنێو پێدەرم، لە ڕووی دوژمن و تۆڵەسێنەر. ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە، پەیمانی تۆمان نەشکاندووە. دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە، پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە. بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ، بە سێبەری مەرگ داتپۆشین. ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە، یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە، ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو، چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟ لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین. ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟ هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە! بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟ بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟ گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە، سکمان بە زەوییەوە نووساوە. ڕاپەڕە! بگە فریامان! لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمانکڕەوە.