لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:44-7

زەبوورەکان 1:44-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌ به‌ گوێی خۆمان بیستمان. باوباپیرانمان پێیان ڕاگه‌یاندین تۆ له‌ ڕۆژگاری ئه‌وان، له‌ ڕۆژگاری كۆندا چیت كردووه‌. به‌ ده‌ستی خۆت نه‌ته‌وه‌كانت ڕیشه‌كێش كرد و باوباپیرانی ئێمه‌ت چاند. گه‌لانت وردوخاش كرد و گه‌شه‌ت به‌ باوباپیرانمان دا. ئه‌وان به‌ شمشێری خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گرت، به‌ بازووی خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا. به‌ڵكو ده‌سته‌ ڕاست و بازوو و ڕووناكی ڕوخساری تۆ بوو، چونكه‌ لێیان ڕازی بوویت. تۆ پاشاى منیت خودایه‌، تۆی فه‌رمانی ڕزگاری ده‌ده‌یت بۆ یاقوو. به‌هۆی تۆوه‌ دوژمنه‌كانمان ده‌به‌زێنین. به‌ ناوی تۆوه‌ ناحه‌زه‌كانمان پێشێل ده‌كه‌ین. من پشت به‌ كه‌وانه‌كه‌م نابه‌ستم، شمشێره‌كه‌م ڕزگارم ناكات. چونكه‌ تۆ له‌دوژمنه‌كانمان ڕزگارت كردین، ناحه‌زه‌كانمانت ڕیسوا كرد.