زەبوورەکان 9:40-17
زەبوورەکان 9:40-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زن موژده‌ی بێتاوانیم دا. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ خۆت ده‌زانیت، ده‌می خۆم ناگرم. دادپه‌روه‌ریت له‌نێو دڵم كپ ناكه‌مه‌وه، باسی سه‌رڕاستی و ڕزگاریت ده‌كه‌م. میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌زن دا ناشارمه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی خۆتم له‌سه‌ر لامه‌به. با میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ هه‌میشه بمپارێزێت. چونكه بێژماره به‌ڵا ده‌وری داوم. تاوانه‌كانم گرفتاریان كردووم و ناتوانم ببینم. له مووی سه‌رم زیاترن، وره‌م به‌رداوه. په‌روه‌ردگار ڕازی به، ده‌ربازم بكه. په‌روه‌ردگار بۆ یارمه‌تی دانم خێرا به. با هه‌موو شه‌رمه‌زار و سووک بن، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێ بۆ له‌ناوبردنی. به‌ره‌و دواوه بن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت. با له شه‌رمه‌زارییان بپه‌شۆكێن، ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: “هۆی ها! هۆی ها!” با ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، شاد و دڵخۆش بن. با هه‌میشه بڵێن: “مه‌زن بێت په‌روه‌ردگار” ئه‌وانه‌ی حه‌ز له ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌ژار و به‌دبه‌ختم، په‌روه‌ردگارم بایه‌خم پێده‌دات. یارمه‌تی و ده‌ربازكه‌رم تۆی، خودایه دوا مه‌كه‌وه.
زەبوورەکان 9:40-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم، ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت، دەمی خۆم ناگرم. ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە، باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە. ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە، با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت، چونکە بەڵای بێ‌شومار دەوری داوم، گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم. لە مووی سەرم زیاترن، ورەم بەرداوە. یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم، یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم. با هەموو شەرمەزار و سووک بن، ئەوانەی گیانی منیان دەوێت بۆ لەناوبردنی. ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. با لە شەرمەزارییان بپەشۆکێن، ئەوانەی بە من دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت یەزدان!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، با پەروەردگار بایەخم پێبدات. یارمەتی و دەربازکەرم تۆی، ئەی خودای من، دوا مەکەوە.