لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 9:40-17

په‌سنییه‌كان 9:40-17 PNTZS

له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زن موژده‌ی بێتاوانیم دا. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ خۆت ده‌زانیت، ده‌می خۆم ناگرم. دادپه‌روه‌ریت له‌نێو دڵم كپ ناكه‌مه‌وه‌، باسی سه‌رڕاستی و ڕزگاریت ده‌كه‌م. میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌زن دا ناشارمه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی خۆتم له‌سه‌ر لامه‌به‌. با میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ هه‌میشه‌ بمپارێزێت. چونكه‌ بێژماره‌ به‌ڵا ده‌وری داوم. تاوانه‌كانم گرفتاریان كردووم و ناتوانم ببینم. له‌ مووی سه‌رم زیاترن، وره‌م به‌رداوه‌. په‌روه‌ردگار ڕازی به‌، ده‌ربازم بكه‌. په‌روه‌ردگار بۆ یارمه‌تی دانم خێرا به‌. با هه‌موو شه‌رمه‌زار و سووک بن، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێ‌ بۆ له‌ناوبردنی. به‌ره‌و دواوه‌ بن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت. با له‌ شه‌رمه‌زارییان بپه‌شۆكێن، ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: “هۆی ها! هۆی ها!” با ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، شاد و دڵخۆش بن. با هه‌میشه‌ بڵێن: “مه‌زن بێت په‌روه‌ردگار” ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌ژار و به‌دبه‌ختم، په‌روه‌ردگارم بایه‌خم پێده‌دات. یارمه‌تی و ده‌ربازكه‌رم تۆی، خودایه‌ دوا مه‌كه‌وه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان