زەبوورەکان 1:39-6
زەبوورەکان 1:39-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وتم: “چاودێری ڕێگای خۆم ده‌كه‌م و زمانی خۆم له گوناه ده‌پارێزم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌دكار له‌به‌رده‌ممه، ده‌مم به لغاو ده‌به‌ستم”. به‌ڵام كاتێ كپ و بێده‌نگ بووم، شتی چاكم نه‌ده‌ووت، ئازارم زیاد بوو. دڵم له ناخمدا قوڵپی ده‌دا. كه نوقومی بیركردنه‌وه ده‌بووم، گڕم ده‌گرت. ئه‌وسا به زمانم هاتمه قسه‌كردن: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار كۆتایی ژیانی خۆم پیشان بده، هه‌روه‌ها ڕۆژه‌كانی ژیانم چه‌نده، تا بزانم من چ فه‌وتاوێكم. ئه‌وه‌تا ڕۆژگاری منت كردووه به چه‌ند بستێک، ته‌مه‌نم له‌به‌ر چاوت وه‌ک هیچه. ژیانی هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها یه‌ک هه‌ناسه‌یه. سیلاه. مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ ده‌بێت.
زەبوورەکان 1:39-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم. ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە، دەمم بە لغاو دەبەستم.» بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم، تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت، ئازارم زیاد بوو. دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا، هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت، ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن: «ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە، هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە، بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم. بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک، تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە. ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. «بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت، ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە، سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.