وتم: “چاودێری ڕێگای خۆم ده‌كه‌م و زمانی خۆم له گوناه ده‌پارێزم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌دكار له‌به‌رده‌ممه، ده‌مم به لغاو ده‌به‌ستم”. به‌ڵام كاتێ كپ و بێده‌نگ بووم، شتی چاكم نه‌ده‌ووت، ئازارم زیاد بوو. دڵم له ناخمدا قوڵپی ده‌دا. كه نوقومی بیركردنه‌وه ده‌بووم، گڕم ده‌گرت. ئه‌وسا به زمانم هاتمه قسه‌كردن: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار كۆتایی ژیانی خۆم پیشان بده، هه‌روه‌ها ڕۆژه‌كانی ژیانم چه‌نده، تا بزانم من چ فه‌وتاوێكم. ئه‌وه‌تا ڕۆژگاری منت كردووه به چه‌ند بستێک، ته‌مه‌نم له‌به‌ر چاوت وه‌ک هیچه. ژیانی هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها یه‌ک هه‌ناسه‌یه. سیلاه. مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ ده‌بێت.
په‌سنییه‌كان 39 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 39
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:39-6
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان