لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 21:37-31

زەبوورەکان 21:37-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه‌، به‌ڵام خوداناس به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ ده‌به‌خشێت. چونكه‌ داڕشتكراوانی ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌، به‌ڵام نه‌فره‌تلێكراوان دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌. په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه‌ بكات، ناكه‌وێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن. له‌ به‌دكاری لابده‌ و چاكه‌ بكه‌، ئینجا تاهه‌تایه‌ له‌ زه‌ویه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بیت. چونكه‌ په‌روه‌ردگار حه‌ز له‌ ڕه‌وا ده‌كات، واز له‌ خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه‌ ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌، خوداناسان ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌ و تاهه‌تایه‌ له‌ سه‌ری نیشته‌جێ‌ ده‌بن. ده‌می خوداناس به‌ دانایی ده‌ده‌وێت، زمانیشی باسی ڕوا ده‌كات. ته‌وراتی خودای له‌نێو دڵدایه‌، بۆیه‌ پێی ناخلیسكێت.

زەبوورەکان 21:37-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە، بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن. ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە، بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە. یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت. من گەنج بووم و ئێستا پیرم، هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت، یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن. هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات، منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن. لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە، ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت، چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات، واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ. هەتاهەتایە دەپارێزرێن، بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە. ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن. دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت، زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات. فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی، بۆیە پێی ناخلیسکێت.