به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه، به‌ڵام خوداناس به دڵفراوانییه‌وه ده‌به‌خشێت. چونكه داڕشتكراوانی ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه، به‌ڵام نه‌فره‌تلێكراوان دوایان ده‌بڕدرێته‌وه. په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه بكات، ناكه‌وێت، چونكه په‌روه‌ردگار به ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن. له به‌دكاری لابده و چاكه بكه، ئینجا تاهه‌تایه له زه‌ویه‌كه نیشته‌جێ ده‌بیت. چونكه په‌روه‌ردگار حه‌ز له ڕه‌وا ده‌كات، واز له خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، خوداناسان ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه و تاهه‌تایه له سه‌ری نیشته‌جێ ده‌بن. ده‌می خوداناس به دانایی ده‌ده‌وێت، زمانیشی باسی ڕوا ده‌كات. ته‌وراتی خودای له‌نێو دڵدایه، بۆیه پێی ناخلیسكێت.
په‌سنییه‌كان 37 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 37
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 21:37-31
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان