زەبوورەکان 15:35-28
زەبوورەکان 15:35-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام كه كه‌وتم، ئه‌وان به خۆشییه‌وه له دژی من كۆبوونه‌وه، كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بیانناسم هێرشیان هێنایه سه‌رم و به‌بێ وه‌ستان ئابڕوویان بردم. وه‌ک خوانه‌ناسانی گاڵته‌جاڕ له ده‌وره‌ی نان كۆببنه‌وه، ددانیان لێ جیڕده‌كردمه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی ته‌ماشا ده‌كه‌یت؟ گیانم ده‌رباز بكه له ده‌ست تێكده‌رییان، ژیانم له‌و به‌چكه شێرانه. له‌نێو كۆڕی گه‌وره سوپاست ده‌كه‌م. له‌نێو گه‌لێكی مه‌زن ستایشت ده‌كه‌م. مه‌هێڵه ئه‌وانه شادبن پێم، كه به‌بێ هۆ بوونه‌ته دوژمنم. مه‌هێڵه ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆ ڕقیان لێمه، به مه‌كره‌وه چاو له یه‌ک دابگرن. ئه‌وانه قسه بۆ ئاشتی ناكه‌ن، به‌ڵكو تاوانی درۆ داده‌ڕێژن، دژ به‌وانه‌ی به ئارامی ده‌ژین له‌سه‌ر زه‌وی. ده‌میان لێم ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: “ئه‌ها! ئه‌ها! به چاوی خۆمان بینیمان”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ ئه‌مه‌ت بینی، بێده‌نگ مه‌به. ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوور مه‌به لێم. هه‌سته و ڕاپه‌ڕه بۆ دادم، بۆ مافم خودایه و په‌روه‌ردگاری من. به‌پێی دادپه‌روه‌ریی خۆت بێ تاوانم بكه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودام، مه‌هێڵه ئه‌وانه پێم شادبن. مه‌هێڵه له دڵی خۆیان بڵێن: “ئه‌ها، ئه‌مه مرازی ئێمه‌یه”، یان بڵێن: “قووتمان دایه‌وه”. با هه‌موو ئه‌وانه‌ی به گرفتی من شاد ده‌بن، ڕیسوا و شه‌رمه‌زار بن. با هه‌موو ئه‌وانه‌ی پۆز به‌سه‌ر مندا لێده‌ده‌ن، به‌رگی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری بپۆشن. با ئه‌وانه‌ی داوای دادی من ده‌كه‌ن، ده‌نگی خۆشی و شادی هه‌ڵببڕن، با هه‌میشه بڵێن: “په‌روه‌ردگار مه‌زن بێت، كه دڵخۆش ده‌بێت به خۆشحاڵی به‌نده‌كه‌ی”. زمانم باسی دادپه‌روه‌ریی تۆ ده‌كات و به درێژایی ڕۆژ سوپاست ده‌كات.
زەبوورەکان 15:35-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام کە کەوتم، ئەوان بە خۆشییەوە لە دژی من کۆبوونەوە، کەسانێک بێ ئەوەی بیانناسم هێرشیان هێنایە سەرم و بەبێ وەستان ئابڕوویان بردم. وەک خوانەناسان بە خراپی گاڵتەجاڕی دەکەن، ددانیان لێ جیڕدەکردمەوە. ئەی پەروەردگار، هەتا کەی تەماشا دەکەیت؟ گیانم دەرباز بکە لە دەست تێکدەرییان، ژیانم لەو بەچکە شێرانە. لەنێو کۆڕی گەورە سوپاست دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشت دەکەم. مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن، کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم. مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە، بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن. ئەوانە قسە بۆ ئاشتی ناکەن، بەڵکو درۆ دادەڕێژن لە دژی ئەوانەی بە ئارامی دەژین لەسەر زەوی. دەمیان لێم دەکەنەوە و دەڵێن: «ئەها! بە چاوی خۆمان بینیمان.» ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە. ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە. هەستە و ڕاپەڕە بۆ دادم، ئەی خودا و گەورەی من، بۆ مافم. ئەی یەزدان، خودای من، بەپێی ڕاستودروستی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن. مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!» یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.» با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن، تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن. با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن، بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن. با ئەوانەی بە بێتاوانکردنی من دڵخۆشن، گۆرانی خۆشی و شادی بڵێن. با هەمیشە بڵێن: «یەزدان پایەبەرز بێت، کە دڵخۆش دەبێت بە ئاشتی خزمەتکارەکەی.» زمانم باسی ڕاستودروستی تۆ دەکات و بە درێژایی ڕۆژ ستایشت دەکات.