لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:35-18

زەبوورەکان 11:35-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

گه‌واهیده‌ری درۆزن ڕاست ده‌بنه‌وه‌، پرسیاری شتی وا ده‌كه‌ن كه‌ ئاگام لێی نییه‌. به‌رامبه‌ر به‌ چاكه‌ خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه‌، گیانم به‌ بێكه‌سی جێده‌هێڵن. به‌ڵام كه‌ ئه‌وان نه‌خۆش ده‌كه‌وتن، گوشم ده‌پۆشی. خۆم ده‌ڕه‌نجاند به‌ ڕۆژوگرتن، كاتێ نوێژه‌كانم به‌بێ‌ وه‌ڵام ده‌گه‌ڕانه‌وه‌. وه‌ک ئه‌وه‌ی دۆست و برام بێت، پرسه‌دار بووم بۆی. وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ دایكم بلاوێنمه‌وه‌، له‌ خه‌فه‌تان سه‌رم دانه‌واندبوو. به‌ڵام كه‌ كه‌وتم، ئه‌وان به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌ دژی من كۆبوونه‌وه‌، كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بیانناسم هێرشیان هێنایه‌ سه‌رم و به‌بێ‌ وه‌ستان ئابڕوویان بردم. وه‌ک خوانه‌ناسانی گاڵته‌جاڕ له‌ ده‌وره‌ی نان كۆببنه‌وه‌، ددانیان لێ‌ جیڕده‌كردمه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی ته‌ماشا ده‌كه‌یت؟ گیانم ده‌رباز بكه‌ له‌ ده‌ست تێكده‌رییان، ژیانم له‌و به‌چكه‌ شێرانه‌. له‌نێو كۆڕی گه‌وره‌ سوپاست ده‌كه‌م. له‌نێو گه‌لێكی مه‌زن ستایشت ده‌كه‌م.