زەبوورەکان 7:27-14
زەبوورەکان 7:27-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گوێت له ده‌نگم بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كاتێ بانگت ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵم میهره‌بان به و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. دڵم پێت ده‌ڵێت: “خۆت فه‌رمووته: ڕووی من داوا بكه‌ن”. داوای ڕووی تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه. به‌نده‌ی خۆت به تووڕه‌ییت مه‌گه‌ڕێنه‌وه. یارمه‌تیده‌ری من بوویت ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رم، ڕه‌تم مه‌كه‌وه و جێم مه‌هێله. باوک و دایكم وازم لێبهێنن، په‌روه‌ردگار ده‌مگرێته خۆی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگای خۆتم فێر بكه، بۆ ڕێبازێكی ڕاست ڕێنماییم بكه، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم. به ویستی ناحه‌زه‌كانم مه‌مسپێره، چونكه گه‌واهیده‌رانی درۆ لێم ڕاست بوونه‌ته‌وه، هه‌ناسه‌ی زۆردارییان لێ ده‌رده‌چێ. من هێشتا باوه‌ڕم هه‌یه كه له زه‌ویی زیندوواندا چاكه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌بینم. چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به. با دڵت توند و به‌هێز بێت، چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به.
زەبوورەکان 7:27-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە. سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!» ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم. ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە. تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن، یەزدان دەمگرێتە خۆی. ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە، لەبەر دوژمنەکانم. بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە، چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە، هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە. من هێشتا باوەڕم بەوە هەیە، کە لە خاکی زیندووان چاکەی یەزدان دەبینم. چاوەڕێی یەزدان بە، خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە، چاوەڕێی یەزدان بە.