لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 7:27-14

په‌سنییه‌كان 7:27-14 PNTZS

گوێت له‌ ده‌نگم بێ‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كاتێ بانگت ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌‌. دڵم پێت ده‌ڵێت: “خۆت فه‌رمووته‌: ڕووی من داوا بكه‌ن”. داوای ڕووی تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ڕووی خۆتم لێ‌ مه‌شاره‌وه‌. به‌نده‌ی خۆت به‌ تووڕه‌ییت مه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. یارمه‌تیده‌ری من بوویت ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رم، ڕه‌تم مه‌كه‌وه‌ و جێم مه‌هێله‌. باوک و دایكم وازم لێبهێنن، په‌روه‌ردگار ده‌مگرێته‌ خۆی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگای خۆتم فێر بكه‌، بۆ ڕێبازێكی ڕاست ڕێنماییم بكه‌، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم. به‌ ویستی ناحه‌زه‌كانم مه‌مسپێره‌، چونكه‌ گه‌واهیده‌رانی درۆ لێم ڕاست بوونه‌ته‌وه‌، هه‌ناسه‌ی زۆردارییان لێ ده‌رده‌چێ. من هێشتا باوه‌ڕم هه‌یه‌ كه‌ له‌ زه‌ویی زیندوواندا چاكه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌بینم. چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به‌. با دڵت توند و به‌هێز بێت، چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به‌.