زەبوورەکان 14:22-19
زەبوورەکان 14:22-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک ئاو ڕژام. هه‌موو ئێسقانه‌كانم لێک جیابوونه‌ته‌وه. دڵم بووه به مۆم، له ناوه‌ڕاستی ڕێخۆڵه‌مدا توواوه‌ته‌وه. هێزم وه‌ک پارچه گۆزه وشک بووه، زمانم به مه‌ڵاشوومه‌وه لكاوه، شۆڕت كردمه‌وه نێو زه‌ویی مه‌رگ. چونكه سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم. هه‌موو ئێسقانه‌كانم ژمێردرا، ئه‌وانیش ته‌ماشام ده‌كه‌ن تێمده‌ڕوانن. جلوبهرگهكهم له‌نێو خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشک له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی هێزی من، زوو بگه فریام.
زەبوورەکان 14:22-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک ئاو ڕژام، هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە. دڵم بووە بە مۆم، لە ناخمدا تواوەتەوە. هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە، زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە، منت خستە ناو خاکی مەرگ. سەگ دەوریان داوم، تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم، دەست و پێیان کون کردووم. هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم، ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە. جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن. بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام.