وه‌ک ئاو ڕژام. هه‌موو ئێسقانه‌كانم لێک جیابوونه‌ته‌وه. دڵم بووه به مۆم، له ناوه‌ڕاستی ڕێخۆڵه‌مدا توواوه‌ته‌وه. هێزم وه‌ک پارچه گۆزه وشک بووه، زمانم به مه‌ڵاشوومه‌وه لكاوه، شۆڕت كردمه‌وه نێو زه‌ویی مه‌رگ. چونكه سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم. هه‌موو ئێسقانه‌كانم ژمێردرا، ئه‌وانیش ته‌ماشام ده‌كه‌ن تێمده‌ڕوانن. جلوبهرگهكهم له‌نێو خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشک له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی هێزی من، زوو بگه فریام.
په‌سنییه‌كان 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 14:22-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان