زەبوورەکان 6:17-12
زەبوورەکان 6:17-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه چونكه تۆ به ده‌نگمه‌وه دێیت. گوێم بۆ شل بكه و گوێ له وته‌كه‌م بگره. میهه‌ربانیه‌كانت ده‌ربخه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌سته ڕاستت ئه‌وانه ڕزگار ده‌كه‌یت كه له دوژمنه‌كانیان په‌نات بۆ ده‌هێنن. وه‌ک گلێنه‌ی چاو بمپارێزه. له ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت بمشاره‌وه، له‌و به‌دكارانه‌ی هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر، له‌و دوژمنه بكوژانه‌ی ده‌وریان داوم. دڵه به‌ردینه‌كانیان داخستووه. به ده‌میش به لووتبه‌رزی ده‌دوێن. شوێن پێمان ده‌كه‌ون، وا ده‌وریان داوین، چاویان له‌وه‌یه به زه‌ویمان دا بده‌ن. وه‌ک شێرێكن كه برسیی په‌لاماردانه، وه‌ک به‌چكه شێرێک خۆی له بۆسه نابێت.
زەبوورەکان 6:17-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن. وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە، لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە، لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر، لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم. دڵە بەردینەکانیان داخستووە، بە دەمیش لاف لێدەدەن. شوێن پێم دەکەون، وا دەوریان داوم، چاویان لەوەیە بە زەویم دا بدەن. وەک شێرێکن کە برسی پەلاماردانە، وەک بەچکە شێرێک خۆی لە بۆسە نابێت.