خودایه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه چونكه تۆ به ده‌نگمه‌وه دێیت. گوێم بۆ شل بكه و گوێ له وته‌كه‌م بگره. میهه‌ربانیه‌كانت ده‌ربخه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌سته ڕاستت ئه‌وانه ڕزگار ده‌كه‌یت كه له دوژمنه‌كانیان په‌نات بۆ ده‌هێنن. وه‌ک گلێنه‌ی چاو بمپارێزه. له ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت بمشاره‌وه، له‌و به‌دكارانه‌ی هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر، له‌و دوژمنه بكوژانه‌ی ده‌وریان داوم. دڵه به‌ردینه‌كانیان داخستووه. به ده‌میش به لووتبه‌رزی ده‌دوێن. شوێن پێمان ده‌كه‌ون، وا ده‌وریان داوین، چاویان له‌وه‌یه به زه‌ویمان دا بده‌ن. وه‌ک شێرێكن كه برسیی په‌لاماردانه، وه‌ک به‌چكه شێرێک خۆی له بۆسه نابێت.
په‌سنییه‌كان 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 6:17-12
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان