لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 3:148-13

زەبوورەکان 3:148-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی خۆر و مانگ، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی هه‌موو هه‌ساره‌كانی ڕووناكی، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی ئاسمانی ئاسمانان، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ی له‌ سه‌رووی ئاسمانانن. با ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ فه‌رمانی دا و ئافرێندران، تاهه‌تایه‌ و تا ماون جێگیر ده‌بن، سنووریی بۆ داناون لێی تێناپه‌ڕن. له‌ زه‌وییه‌وه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌ژدیهاكان و قووڵایی ده‌ریاكان. ئاگر و ته‌رزه‌، به‌فر و ته‌م، ڕه‌شه‌با كه‌ وشه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن. چیاكان و هه‌موو گرده‌كان، دره‌ختی به‌ردار و هه‌موو ئورزه‌كان. گیانله‌به‌ر و هه‌موو ئاژه‌ڵ، خشۆک و باڵدار. پاشاكانی زه‌وی و هه‌موو گه‌لان، سه‌رۆكه‌كان و هه‌موو دادوه‌رانی زه‌وی، گه‌نجان و كچانیش، پیران و منداڵان، با هه‌موو ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه‌ ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه‌. شكۆمه‌ندیی ئه‌و له‌ سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانانه‌.